ئێران داوادەكات سوریا و عێراق هێزی سەربازی رەوانەی سنورەكانیان بكەن

  2020-09-26  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ چارەسەركردنی كێشەی توركیا، داوا بكرێت هەریەكە لە سوریا و عێراق هێزی سەربازی رەوانەی ناوچە سنوریەكانی وڵاتەكەیان بكەن لەگەڵ توركیادا.


محەمەد جەواد زەریف، لە دیدارێكیدا لەگەڵ سەبەق پرێس، پێشنیاری دەكات بۆ چارەسەری نیگەرانییە ئەمنیەتییەكانی توركیا سەبارەت بە چالاكیی گەریلاكانی پەكەكە، هێزی سەربازی لە عێراق و سوریا لە ناوچەی هاوسنوریەكانیان لەگەڵ توركیا جێگیر بكرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی لە سیاسەتی توركیا لە سەر لەشكركێشی ئەو وڵاتە گرت كە لە ئێستادا لە سوریا و عێراق ئەنجامی دەدات و دەشڵێَت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی ئەنجامیداوە. 

زەریف ئەوەشی راگەیاند، ئێمە پێمان وایە هەبوونی سەربازی توركیا لە خاكی وڵاتانی وەكو عێراق و سوریا یارمەتیدەری ئاسایشی ئەو وڵاتە نابێت بۆیە باشترە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ئەنجام بدات. 


ڕیکلام