حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری دایە دوو كۆمپانیای نەوتی

  2020-09-26  | 
دۆسیە:  حکومەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حكومەتی هەرێم زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار وەك شایستەی دارایی دەداتە دوو كۆمپانیای نەوتی كە لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سێ بەشی جیاواز پارەی داوەتە هەریەكە لە كۆمپانیاكانی گەنەل ئێنرجی و و گۆڵف كێتسۆن، كە كۆی پارەكە بڕی 20 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بووە. 

كۆمپانیای گۆڵف كێستۆنی نەوتی كە لە كێڵگەی شێخان كار دەكات رایگەیاند: لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە 9.8 ملیۆن دۆلاریان پێدراوە كە شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكەیە بۆ هەناردەكردنی نەوت لە مانگی ئابی ئەمساڵدا.

هاوكات بە گوێرەی بەیاننامەیەكی گەنەل ئێنێرجی، حكومەتی هەرێمی كوردستان 2.6 ملیۆن دۆلاری بۆ هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی تەق تەق پێدراوە و ئەوە جگە لەوەی كە 8.2 ملیۆن دۆلاری دیكەشیان بۆ هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ پێدراوە. 


ڕیکلام