سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی لوبنان لە پێکهێنانی حکومەت کشایەوە

  2020-09-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند مستەفا ئەدیب کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان کشایەوە و نەیتوانی حکومەت دروستبکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی لوبنان مستەفا ئەدیب ڕایگەیاندوە لایەنە سیاسیەکان نایانەوێت وڵات لە قەیران رزگاربکەن بۆیە لەسەر پشکەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت رێکناکەون.

ئاشکراشیانکردوە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو داوای لێبوردنی کردوە و کشاوەتەوە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای تەقینەوەکانی بەندەری لوبنانەوە ئەو وڵاتە چەند قەیرانێکی سەخت یەخەی ئەو وڵاتەی گرتووە و لەدوای زۆربونی قەیرانەکانیش حکومەتی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە.

دوای ئەوە سەرۆک کۆماری لوبنان مستەفا ئەدیبی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد بەڵام ئەمڕۆ ئەو کاندیدە کشایەوە.

وڵاتی لوبنان لەسێ پێکهاتەی سەرەکی شیعە و سوننە و مەسیحی پێکهاتووە و بەپێی رێکەوتنی نێوانیان دەیان ساڵە سەرۆک کۆمار بۆ مەسیحیەکان و سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعەکان و سەرۆکی حکومەت بۆ کەسایەتیەکی سوننە مەزهەبە.


ڕیکلام