بڕیاری لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا سبەینێ كۆتایی پێدێت

  2020-06-14  | 
عەبدول شێخ قادر لێپرسراوەی فرۆشتنی وزەی كارەبا لە سلێمانی
تیشکۆ سدیق
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لێپرسراوەی فرۆشتنی وزەی كارەبا لە سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتیان و فەرمانگەكان 348 ملیار دینار قەرزاری حكومەتن و سبەینێ دوا وادەیە بۆ لێخۆشبوونی 15%ی بڕی قەرەزەكە لەلایەن حكومەتەوە.

عەبدول شێخ قادر لێپرسراوەی فرۆشتنی وزەی كارەبا لە سلێمانی بە (تۆڕی میدیای ژیان)ی ڕایگەیاند، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیارێك دەرچووە بۆ ئەو هاوڵاتی و فەرمانگانەی كە پارەی كارەبایان لەلایە %١٥ داشكاندنیان بۆ بكرێت، ئەو بڕیارەش سبەینێ 15 حوزەیران دوا وادەیە بۆ لێخۆشبوونەكەی دوای ئەو وادەیە جێبەجێكردنی بڕیارەكە رادەگیرێت. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنوریی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی زیاتر لە ٦٠٠ هەزار هاوبەشی كارەبایان هەیە و تەنها بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی زیاتر لە ٣٤٠ هەزار بەشداربووی كەرەبایان هەیە.

بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ دانەوەی قەرزەكانیان بەحكومەت لێخۆشبوونی بۆ 15%ی  بڕی ئەو قەرزانەی هاوڵاتیان راگەیاند تەنها بەو مەرجی تا رۆژی 15ی حوزەیران قەرزەكان بدەنەوە بە حكومەت. 


ڕیکلام