بۆ ماوەی سێ رۆژ چەند گەڕەكێكی دهۆك بێ ئاو دەبن

  2020-09-27  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
لەمڕۆوە ژمارەیەك گەڕەكی دهۆك بەهۆی چاككردنی ئەندەرپاسەكانی شارەكەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن و بەڕیوچەبەری ئاوی دهۆكیش دەڵێت هەوڵدەدەین كێشە دروست نەبێت.

ڤەگێر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی دهۆك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: بەهۆی كاركردن لە پرۆژەی ئەندەرپاسەكانی دهۆكدا ئاوی لەمڕۆ یەكشەممەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ  ئاوی چەند گەڕەكێك دەبڕدرێت. 

ناوبراو وتیشی: بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی ئەندەرپاسەكانی دهۆك هەوڵ دەدەین نەهێڵن كێشەی كەمی ئاو لەو گەڕەكانە دروستببێت. 

ئەو گەڕەكانەی ئاویان دەبڕدرێت ئەمانەن: 

- نزاری: شندوخا، شەهیدا، ئازادی پشتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك. 

- سێ گركا لە تەلەفزیۆنی دهۆك، بنتیكا، روناهی، رەزا، سەربەستی، دیاری، مهاباد، نزاركێ (نوێ و كۆن) ، نزاركا ٥١ و پارێزەرا، ئێتیت (نوێ و كۆن).

- بروشكێ، ناعورێ، گژە بەرا، پیشەسازی، كۆمەڵگای بروشكێ، بازارێ هەڤچەرخ، سەرهلدان، كانی مەهمدكێ.


ڕیکلام