میسر.. لەبەر هۆکارێکی شۆکهێنەر 30 کاندیدی هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە

  2020-09-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، لیژنەی پزیشکی سەر پەرشیتیاری ئەو کەسانەی کە کاندیدکراون بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا، ٣٠ کەسیان دوورخستووەتەوە و دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا کراون.

میدیاکانی ئەو وڵاتە لەزاری سەرچاوەیەکی لیژنە پزیشکییەکەوە ئاشکرایکردووە، ئەنجامی پشکنینی ئەو ٣٠ کەسە دەرکەوتووە کە مادەهۆشبەرەکان بەکاردەهێنن، دوای ئەوەی پشکنینەکانیان بۆ بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان پۆزەتیڤ بووە.

دوای ئاشکرابوونی ئەو ژمارەیە، ڕێوشوێنی پێویست گیرایە بەر بۆ ناردنی هەموو ئەو کەسانەی کە خۆیان کاندید کردووە بۆ پەرلەمان، کە ژمارەیان ٥٥٠ کەسە، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە تەندروستی هەموویان، بەر لەوەی رەوانەی دەستەی نیشتیمانی هەڵبژاردنەکان بکرێت.

پێشتر دەستەی نیشتیمانی هەڵبژاردنەکانە لە میسر، ڕۆژی ١٠ی ئەیلول بڕیاریدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی میس رلە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت.

 



ڕیکلام