حکومەتی عێراق هەزار قوتابخانە دروست دەکات

  2020-09-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوی حکومی پەیوەندیدار کۆبۆوە، بە مەبەسەتی تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی دروستکردنی هەزار قوتابخانە لە سەرانسەری عێراقدا.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی کازمی بڵاویکردەوە، کۆڵەکەی ژیانی شایستە عێراقییەکان بەستراوەتەوە بە بایەخپێدانی دۆخی فێرکردن و خوێندەواری و  فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو و ژێرخانی ئابوری بۆی، کە ئەوەش بە یەکەم هەنگاوی بنەڕەتی گەشەپێدانی خوێندن دادەنرێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "ئەو کارو ئەرکە لەچوارچێوەی ئامانجەکانی حکومەت و بەرپرسیارێتییەکەیدایە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندن و فێرکردن چەکی راستەقینەی دەستی نەتەوەکانە لە پاڵی سیستمی تەندروستیدا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پلانەکە دەبێت گشتگیر بێت و لەسەرانسەری عێراقدا قوتابخانە دروستبکرێت و تایبەتمەندی گوندەکانیش لەبەرچاو بگیرێت.

دواتریش ١٠ نموونەی نوی لە قوتابخانەی مۆدێرن خراوەتە بەردەم سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بدرێت لەسەر باشترینیان و لایەنی پەیوەندیداری ڕاسپارد بە هەڵبژاردنی باشترین لەو ١٠ نموونەیە.

کێشەی نەبوونی بیانی قوتابخانە بە یەکێک لە کێشە گەورەکانی بەردەمی سیستمی پەروەردە دادەنرێت لە عێراقدا، چونکە لەبەر نەبوونی بینای پێویستی بۆ خوێندن، لە زۆربەی خوێندنگەکاندا دوو دەوام و سێ دەوامی تیا دەکرێت.



ڕیکلام