وەزیری پەروەردە: 10ی مانگی داهاتوو خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات

  2020-09-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند سەرەڕای بایکۆتی مامۆستایان کەرتی پەروەردە لە سلێمانی لە گەشەکردندایە و وەڵامدەرەوەی قۆناغەکەیە.

ئالان حەمە سەعید لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ژیاندا ڕایگەیاند ئێمە تەقدیری رەوشی مامۆستایان دەکەین و ئەم دۆخە کاتییە و تێدەپەڕێت.

وتیشی دڵنیاین مامۆستایان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدان و لە هۆڵەکانی خوێندندان کاری خۆیان دەکەن.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند هەر ئەوە لە مامۆستایان چاوەڕێ دەکەین کە بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

وتیشی لە 10 ی مانگی داهاتوو خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات بۆ قۆناغی 3 ی بنەڕەتی هەتا 11 ئامادەیی.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە دەستپێکی خوێندنی خوێندکارانی پۆلی 12 دەستیپێکرد،بەڵام بەشێکی زۆری مامۆستایانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزا و ناحیەکانیان بایکۆتی خوێندنیان کردوە  وداوا دەکەن مانگانە لەکاتی خۆی موچەیان پێ بدرێت.


ڕیکلام