نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بە نیگەرانیەوە سەیری دۆخی ئەمنی عێراق و پەلاماردانی نێردە دیبلۆماسیەکان دەکەین.
لە میانەی پێشوازیکردنی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا،سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند ئەرکی نێردە دیبلۆماسیەکان و باڵیۆزخانەکان گرنگە و پشتیوانی هەوڵەکانی کازمی دەکەین بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکان لە هەڕەشەکان.
هەروەها سەرۆکی هەرێم سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئیتاڵیای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکاری هەرێم و هێزی پێشمەرگەیان کردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێکرا.