عێراق.. بڕی 50 % دەرماڵەی بۆ موچەی پزیشکان زیادکرد

  2020-09-29  | 
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی کاریگەرییەکانی کرۆناوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕی لە ٥٠%ی دەرماڵە بۆسەر موچە پزیشکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی عێراق، کە دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات، زیادکردنی بڕی لە ٥٠% ی دەرماڵە بۆ موچەی پزیشکانی (جێگیر و جێگری دیڕین  و خوێندکارانی بۆردی پزیشکی).

وەک لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەو بڕە دەرماڵەیە لە سەرەتای ساڵی نوێیوە بۆ ئەو پزیشکانە خەرج دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر یاسای دڵنیایی پزیشکی و ناردنی بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندکردنی.

ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی لە٥٠%ی دەرماڵەی موچە بۆ پزیشکان لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی پزیشکانی مانگرتووی خولا و جێگیر کۆبۆوە و داوای لێکردن لەم دۆخی کۆرۆنایەدا بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

کازمی ئاماژەی بەوەشکردبوو، داخوازییەکانیان رەوایە و کاردەکات لەسەر لابردنی سەرجەم ئەو بەربەستانەی کە دێنەڕێگەی کارەکانیان، بەڵێنی ئەوەشی پێدان داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.



ڕیکلام