میری نوێی دەوڵەتی کوەیت دیاریکرا

  2020-09-29  | 
نەواف ئەحمەد جابر سوباح
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای کۆچی دوایی سوباح ئەحمەد جابر سوباح، میری دەوڵەتی کوەیت، ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، نەواف ئەحمەد جابر سوباح جێنشین بووەتە میری نوێی دەوڵەتی کوەیت.

نەواف ئەحمەد سوباح لە ساڵی ١٩٣٧ لە شاری کوەیت لە دایک بووە، کوڕی شەشەمی حاکمی دەیەمی کوەیت  ئەحمەد جابر موبارەک سوباحە، کە لە نێوان ساڵی ١٩٢١ بۆ ١٩٥٠ حوکمی کوەیتی کردووە.

نەواف ئەحمەد سوباح دەستپێکردنی کاری سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٢، کاتێک پۆستی پارێزگاری پارێزگای حولی بەدەستەوو بووە و ماوەی ١٦ ساڵە لەو پۆستەدا ماوەتەوە.

لە ساڵی ١٩٧٨ پۆستی وەزارەتی ناوخۆیی وڵاتەکەی وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٨٨ پۆستی وەزارەتی بەرگری وەرگرتووە.

لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی دەوڵەتی کوەیت لە ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنەوەی یەکەم حکومەتی کوەیتی دوای جەنگی ئازادکردن لەدەستی ڕژێمی پێشووی سەدام حسین،  پۆستی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێ سپێردراوە.

لە ساڵی ١٩٩٤ پۆستی سەرۆکی پاسەوانی نیشتیمانی کوەیتی وەرگرتووە و جێ دەستی لەو دامەزراوەیەدا دیاربووە.

لە ساڵی ٢٠٠٣ جارێکی تر پۆستی وەزارەتی ناوخۆیی وڵاتەکەی وەرگرتووەتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ بە فەرمانی میری کوەیت نەواف ئەحمەد سوباح کراوەتە جێنیشنی خۆی و دوو هەفتە دوای بڕیارەکە ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی، کە دەسەڵاتی پەرلەمانی هەیە، بەیعەتی داوەتە نەواف وەک جێنشنی میری کوەیت.



ڕیکلام