تا ئێستا لە سلێمانی زیاتر لە 110 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە

  2020-09-30  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نوێترین ئاماری بەستنی پێوەری زیرەكی لە شارەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 110 هەزار پێوەر بەستراوە.


لیژنەی تۆڕی زیرەك دواین ئامارەكانی بەستنی پێوەری زیرەكی بڵاوكردەوە رایگەیاند  تا ئێستا لە سلێمانی 110 هەزار و 700 پێوەری زیرەك بەستراوە، هاوكات 36 هەزار و 900 بۆردیش دانراوە.

لیژنەكەی سەر بە بەڕێ,ەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكردووە، تا ئێستا لەسەر 109 فیدەركار كراوە و 35 گەڕەكی ناوشاری سلێمانی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە.

وەزارەتی كارەبا لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم بڕیاری لە بەستنی پێوەری زیرەكداوە بۆ سەرجەم بەشداربووەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و لە ماوەی رابردووش بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرنا بۆ ماوەیەك كارەكانی راگیرا. 


ڕیکلام