نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا

  2020-10-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا تا ڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 42 دۆلارو 38 سەنت فرۆشرا.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

جێگیربوونی نرخی نەوت لەسەرو 40 دۆلارەوە پەیوەندی بە ئاسایکردنی ژیان  و بەگەڕخستنەوەی کارگەکان و کردنەوەی هاتوچۆی نێوان وڵاتان هەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو.

هەروەها رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کاریگەری گەورەی کردە سەر جێگیربوونی نرخەکە.



ڕیکلام