سبەینێ یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت

  2020-10-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم سبەینێ بەیانی یەکەم بارانی ئەمساڵ لەناوچە شاخاویی و سنورییەکانی دهۆک و هەولێر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکان نمە باران و هەورە بروسکە ناوچەکانی لە دهۆک و ئاکرێ و حاجی ئۆمەران و چۆمان و سۆران هەندێک شوێنی دیکەی هەولێر دەگرێتەوە.

هاوکات سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلەکە لە تورکیاوە دێت و هەورە بروسکە و نمە باران دەبارێت.

دەشڵێت رۆژی شەممە شەپۆلەکە دەگاتە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەور لە ئاسمان کۆدەبێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت.


ڕیکلام