چی لە ئیبراهیم خەلیل دەگوزەرێت؟

  2020-10-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، سەرچاوەیەکی زەبەلاحی کۆکردنەوەی داهات و پارە، بەپێی راپۆرتەکانی گەیشتوو بە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراق رۆژانە هەزاران بارهەڵگر لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا لەم دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن.

داهاتی ساڵانەیان دەگاتە سەدان ملیار دۆلار کە بەوەش دەتوانرێت نزیکەی موچەی هەموو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێ دابین بکرێت کەچی حکومەتی هەرێم چاوی لەبەغدا بڕێک پارەی بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی موچەی مانگی نیسان دابەش بکات.

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆک لە قەزای زاخۆ کە لە دوای رادەستکردنی نیوەی داهاتی دەروزاە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دانانی فەرمانبەرانی چاودێری دارایی، زۆرترین قسەوباس لەبارەی دیارنەبوونی بەشێکی زۆری داهاتی ئەم دەروازەیە دەکرێت لەکاتێکدا حکومەتی ناوەندی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت داهاتی رستەقینەی دەروازەکە دیاری بکرێت.

ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەدواداچوونیان لەوبارەوە کردووە، بەپێی هەندێک راپۆرت داهاتی ساڵانەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نزیکەی 7 ملیار دۆلارە کە ئەوەش دەکاتە موچەی نزیکەی ساڵێکی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی دەروازەکە ئاماری جیاوازتر بڵاودەکەنەوە.

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقرایگەیاند، راپۆرتێک هاتووەتە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتی ئەو دەروازە سنوریە ٧ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا کە ئەوەش بەشی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات. 

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە جموجۆڵی بازرگانی و شەفافییەت لە داهاتی، لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم جموجۆڵی بازرگانیی هەر سێ دەروازەی حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخانی بە سیستمێكی ئەلیكترۆنی بەستەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەوە بەڵام بەبیانووی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت تا ئێستا دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل نەبەستراوەتەوە بەو سیستمەئەلیكترۆنییەوە.

کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، ژمارەی جیاواز هەیە دەبێر داهاتەکانی بگەرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بەڵام ناگەڕێتەوە. 
 
بە هەدەردان و دیارنەمانی بەشێکی زۆری داهاتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و دەروازەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە حکومەت لە قەیرانێکی دارایی قوڵ دایە تەنیا توانا دابینکردنی نیوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەیە و ناتوانێت لەکاتی خۆی و بە لێبڕینیش موچە دابین بکات، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە هەرێمی کوردستان کێشەی نەبوونی داهاتی نییە و تەنیا لە ئیبراهیم خەلیل رۆژانە نزیکەی 3000 بارهەڵگر گومرگ دەکرێن و داهاتەکانیان سەدان هەزار دۆلارە.

جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، لەو دەروازەیە رۆژانە سێ هەزار ئۆتۆمبێل تێپەڕ دەکەن لە کاتێکدا باجیش زیاد کراوە کێشەکە ئەوەیە داهاتەکە وەردەگیرێت بەڵام خەرج ناکرێتەوە.

 لە دوای دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی کردووە بە کۆنترۆڵکردن و رێکخستنەوەی دەروازە سنورییەکان و لەو چوارچێوەیەش لەکاتی سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و باشماخی بەسەر کردەوە، دانانی فەرمانبەرانی چاودێری دارایی عێراق و گەڕانەوەی نیوەی داهاتی دەروازەکانی بە مەرجی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی موچە داناوە، هەر لەو سەردانەیدا کازمی رایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان کارەکانی دەروازەکە رێکدەخەنەوە و گەشەی پێدەدن.

غالب محەممەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وتی: دوو جۆر نوسراو هەیە لە ئیبراهیم خەلیل کە یەکیان بۆخۆیانە وەزارەتی داراییش پێی نازانێت ئەوەش بۆ ئەو شتانەیە کە گرانە نوسراوەکەم لەلایە دەگەرێتەوە بۆ پارتی.

لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بەسەر دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل گرت و تاوەکو چەند ساڵێک لەسەر داهاتی دەروازەکە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناکۆکبوون، لەو سەردەمەوە تاوەکو ئێستا داهاتی دەروازەکە بە ناڕوونی ماوەتەوە، سەرەڕای بەتاڵی خەزێنەی حکومەت بەشێکی کەمی داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەڵک و حکومەت.



ڕیکلام