عێراق ژمارەیەك بەرپرسی لەسەر بە ئامانجگرتنی ناوچەی سەوز دەستگیركرد

  2020-10-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حكومەتی عێراق پێشبینی دەكات ئەگەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق دابخرێت نێردە و باڵوێزخانەی دیكەش دەكشێندرێنەوە ئەوەش وڵاتەكەیان دەخاتە گۆشەگیری دیبلۆماسیەوە، ئاشكراشیدەكات ژمارەیەك بەرپرس بەوهۆیەوە دەستگیركراون.


ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی گەیاندووە بە عێراق بەهۆی بە ئامانجگرتنی نوێنەرایەتیەكانی وڵاتەكەیان لە عێراق ئەوەش بە مافی یاسایی ئەمریكا دەزانێت.

وتەبێژی مستەفا كازمی روونیشیكردەوە "ئێستا كار لەسەر پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكان و ناوچەی سەوز دەكەین، چونكە پاراستنیان لەئەستۆی حكومەتی عێراقییە".

 مەلا تەڵاڵ هۆشداری دەدات لە مەترسیەكانی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەكەن كشانەوەی نێردە و باڵیۆزخانەی دیكەی بەدوادابێت. 

ئەو وتیشی "بەمەش عێراق دەكەوێتە گۆشەگیرییەوە، كە هەندێك لایەنی دەرەكی كاری لەسەر دەكەن، ئایندەی عێراقیش وەكو دەوڵەت لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، ئەمەش پەیامێكە بۆ ئەو گرووپانە پێویستە بزانن عێراق بەرگەی بارگرانی و گۆشەگیری نێودەوڵەتی ناگرێت".

وتەبێژی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكراشیكرد لەسەر ئەو بە ئامانجگرتنەی ناوچەی سەوز دەزگا ئەمنیەكان ژمارەیەك بەرپرسیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. 


ڕیکلام