نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی

  2020-10-03  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ هەینی بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 40 دۆلار و 13 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 37 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە. 
 
هەرچەندە لە ماوەی رابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بە شێوەیەك گەیشتە نزیكی 45 دۆلار بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی نەخۆشكەوتنی دۆناڵد ترەمپ جارێكی دیكە بەشێوەیەكی خێرا نەوت نرخی خۆی لەدەستدا. 


ڕیکلام