وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨٦١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٩ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەشکرد، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٦٧٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی تەندروستی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا لە وڵاتدا تەشەنەی کردووە، ٣٧٥هەزار و ٩٣١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٠٣٠ هەزار و ٦٦٥ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی تەندروستی عێراق لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە پەتاکە لە سەروی لە ٨٠%ی تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراقدا بڵاوبووتەوە، ٩٣٤٧ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.