نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە دابەزین وەستا

  2020-10-04  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 39 دۆلار و 27 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 37 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی جێگیری نرخی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە دوو رۆژی رابردوودا بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزینێكی خێرا كرد، دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە. 


ڕیکلام