بەهۆی سوكایەتیكردن بە خاڵە موبارەك پێنج كەس دەستگیركران

  2020-10-04  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بەهۆی سوكایەتی‌‌كردن و ئازاردانی‌ موبارەك شەریف (خاڵە موبارەك) راگەیاند.

دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە چەند كەسێك ئازار و سوكایەتی موبارەك شەریف (كەسایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت) لە سلێمانی دەدەن بەڕێوەبەری پۆلیس فەرمانی دەستگیركردنی ئەو كەسانیە دەركردبوو. 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند "ئەمرۆ 2020/10/4 توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەراوە ئەو كەسانە دەستگیربكرێن كە پێكهاتوزن لەپێنج تۆمەتبار".

پۆلیس ناسنامەی ئەو كەسانیە بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت " ب، ا، ع لەدایكبوی‌ 1993،  ر، ع، ت لەدایكبوی‌ 1996،  چ، ك، م لەدایكبوی‌ 1983،  م، م، غ لەدایكبوی‌ 1986، م، ع، ح لەدایكبوی‌ 1976".


ڕیکلام