كەسایەتیەكی دیاری ئێزدیەكان تیرۆركرا

  2020-10-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشیر كوریە، كەسایەتی دیاری ئێزدی و خاونی پرۆژەی جڤین بۆ بەخێوكردنی منداڵانی بێ دایك و باب، لە سەر ڕێگای سەرەكی نێوان شیخان-ئالقوش تیرۆركرا.


سەرچاوەیەك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەكەی خۆی لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان قەزای شێخان و ناحیەی ئالقوش لە پارێزگای مووسل تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

سەرچاوەكە وتیشی ، ئەو كەسایەتیە دیارەی ئێزدیەكان لە شێخان دەرچووە چەند كەسێكی لەگەڵدا بووە بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە چۆن و لەلایەن كێیەوە كوژراو. 

پەیامنێری ژیان رایگەیاند، دوای كوشتنی ئەو كەسایەتیە ئێزدیە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی لەدهۆك كراوە و تا ئێستاش هێزەكانی پۆلیس هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر بابەتەكە نەداوەتەوە.


ڕیکلام