وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری لەبەرژەوندی چەمچەماڵ دەرکرد

  2020-10-04  | 
سلێمانی
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری لەبەرژەوندی چەمچەماڵ دەرکرد
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبەرژەوندی قەزای چەمچەماڵ دەرکرد، لەوانەش کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانە لە چەمچەماڵ.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوابەدوای یاداشتی ژمارە ١٢ کە لە ڕۆژی ١/ ١٠/ ٢٠٢٠ بۆ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیان ناردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤/ ١٠/ ٢٠٢٠ بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک بڕیار لەبەرژەوەندی قەزای چەمچەماڵ دەرکراوە کە بریتین لە :

١ - کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ .

٢ - کردنەوەی بنکەی پۆلیسی شارەوانی لە چەمچەماڵ .

٣ - هێنانەکایەی بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی و بەستنەوەی بنکەکانی ناحیەکان بەو بەشەوە .

٤- خەرجکردنی بڕی ٤٩ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی بینای نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ .



ڕیکلام