حكومه‌تی عێراق ڕۆژێکی لەم هەفتەیەدا کردە پشوو

  2020-10-04  | 
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممەی داهاتوو‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكان به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێنه‌وه‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی .

ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 8-10-2020 له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت جگه‌ له‌داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی، به‌بۆنه‌ی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حسێنه‌وه‌ .

یادی عاشورا یه‌كێكه‌ له‌یاده‌ گه‌وره‌كانی شیعه‌كان، ساڵانه‌ هه‌زاران شیعه‌ رو له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن.



ڕیکلام