هەرێمی كوردستان لە تووشبوون بە كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

  2020-10-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێترین ئامارەكانی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان راگەیاند و دەڵێت لە 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتەكە روونیكردەوە لەو ماوەیەدا 829 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە كە 337یان لە هەولێر و 352یان لە دهۆك و 84یان لە سلێمانی و لە گەرمیان  29 و لە هەڵەبجە 27 كەس بووە. 

وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 21 كەس گیانیان لەدەستداوە و 382 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٢)

١. پشكنین: (٥٢٣٣ پشكنینی نوێ)
(١٨٦٧ هەولێر)
(٧٨٠ سلێمانی، ١٧٤ گەرمیان)
(٢٣٧٢ دهۆك)
(٤٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٨٢٩ تووشبووی نوێ)
(٣٣٧ هەولێر)
(٨٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٣٥٢ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٣٨٢ چاكبوون)
(١١٨ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان)
(١٨٢ دهۆك)
(٣١ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢١ مردن)
(٧ هەولێر)
(٨ سلێمانی)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٤٩٢٠٥٥ (١٧٨٩٤١ هەولێر، ١٢٠٥٣٨ سلێمانی، ١٨٨٠٥٣ دهۆك، ٤٥٢٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥١٠٧٧ (١٨٨١٣ هەولێر، ١٦٧٠٣ سلێمانی، ١٣٧١٠ دهۆك، ١٨٥١ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٢٣٧٨ (١٤٨١١ هەولێر، ١٠٤٣٩ سلێمانی، ٥٣٩٠ دهۆك، ١٧٣٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٦٨٥٢ (٣٤١٩ هەولێر، ٥٣٣٠ سلێمانی، ٨٠٣٢ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)
مردن ١٨٤٧ (٥٨٣ هەولێر، ٩٣٤ سلێمانی، ٢٨٨ دهۆك ، ٤٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٥ی تشرینی یەكەم ٢٠٢٠


ڕیکلام