وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦٧٦ کەسی دیکە چاکبوونەوە، ئەوەش بۆ سێهەم ڕۆژە ژمارەی چاکبوونەوە بەکۆرۆنا لە ژمارەی تووشبوون زیاترە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوێنێوە تا ئێستا ٣٨٠٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٥ کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی داتا و زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨١.٥% ی ژمارەی تووشبوانە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ٣٨٢ هەزار و ٩٤٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣١٢هەزار و ١٥٨ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئیستا لەعێراق ٩٤٦٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.