جارێکی تر پاسپۆرتی عێراقی پلەی خوارەوەی ڕێزبەندی وڵاتانی جیهانی گرتەوە

  2020-10-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جارێکی تر پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی خوارەوەدایە لەڕیزی پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهان و عەرەبیش بەشێوەیەک لە دوای حکومەتی سوریاشەوەیە.

بەگوێرەی نیشاندەری "گڵۆباڵ پاسپۆرت ئیندکس" سەبارەت پاسپۆرتی جیهانی، پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی ٧٥ هەمیندایە و پاسپۆرتی سوریاش لە پلەی ٧٤ هەمنیدایە لەسەر ئاستی جیهان.

پاسپۆرتی وڵاتی ئوردن لەسەرئاستی جیهان پلەی ٥٨هەمینە و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش ٩هەمینە، کە دەتوانرێت بەهۆیەوە بێ ڤیزا هاوڵاتییەکانی بچنە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە.

ئەو ڕیزبەندیەش لەسەر ئەو بنەمایە دەکرێت، کە ئاخۆ پاسپۆرتی وڵاتان دەتوانن بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی چەند وڵاتی جیهانی بکەن، یان کاتێک دەگەنە فڕۆکەخانە و ئەو کاتە ڤیزا وەردەگرن.

لە ڕێزبەندییەکەدا پاسپۆرتی نیوزلەندی لە پلەی یەکەمدایە و پاسپۆرتی وڵاتەکانی ئەڵمانیا و نەمسا و لوکسمبورگ و سویسرا و ئیرلەندە و ژاپۆن و کۆریای باشور و ئوسترالیا لە پلەی دووەمدایە.

هاوڵاتیان و هەڵگری ئەو پاسپۆرتانە دەتوانن بێ وەرگرتنی ڤیزا بچنە ١٢٨ دەوڵەتی جیهان.

هاوکات هەریەکە لە سوید و بەلجیکا و فەڕەنسا و فیلەندا و ئیتالیا و ئیسپانیا  لە پلەی دووەمدایە و، هاوڵاتییەکانیان دەتوانن بێ وەرگرتنی ڤیزا بچنە ناوخۆیی ١٢٧ دەوڵەتەوە.

لەڕیزبەندییەکەی "گڵۆباڵ پاسپۆرت ئیندکس" دا ئەمجارە پاسپۆرتی ئیماراتی چووەتە پێش پاسپۆرتی ئەمریکاوە و لە پلەی ١٣ هەمیندایە، لە کاتێکدا پاسپۆرتی ئەمریکا لە پلەی ٢١ هەمیندایە.

 



ڕیکلام