نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوویەوە

  2020-10-06  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 39 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ دووشەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 40 دۆلار و 6 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 37 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی زیاتر لە دۆلارێك بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوودا بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزینێكی خێرا كرد، دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە، بەڵام لەگەڵ باشبوونی دۆخی تەندروستی سەرۆكی ئەمریكا نرخی نەوتیش جارێكی دیكە رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە. 


ڕیکلام