تەندروستی جیهانی: گومان دەكەین 800 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوو بن

  2020-10-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوی تەندروستی جیهانیی گومانی هەیە لە ژمارەی راستەقینەی تووشبووانی كۆرۆنا و دەڵێت لەوانەیە ژمارەی راستەقینەی لە ئاستی جیهاندا نزیكەی 800 ملیۆن كەس بێت.


مایك راین، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەی فریاكەوتنی تەندروستی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: گومانیان هەیە یەك كەس لە هەر 10 كەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون بەڵام ئەوشە ناكاتە ئەوەی لە هەمووو شوێن و ناوچەیەكدا وەك یەك بێت. 

راین روونیكردەوە كە جیاوازی هەیە لە نێوان شار و گوند و گروپەجیاوازەكانەوە ودەشڵێت ئەو پێشبینی و گومانەی هەیانە "مانای ئەوەیە كە هێشتا زۆرینەی زۆری دانیشتووانی جیهان لە مەترسیدان، دەزانین كە ئەو پەتایە بەردەوام لە گەشەسەندندایە".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە رێكخراوەكە تا ئێستا بە فەرمی تووشبوونی  35 ملیۆن و 700 هەزار كەسی راگەیاندووە، ئەوەش داتای فەرمی وڵاتان و هەرێمەكانی جیهانە كە بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا تۆمار نەكراون. 


ڕیکلام