تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی باب-ی سەر بەپارێزگای حەلەب لە رۆژئاوای كوردستان ڕوویدا و بەوهۆیەشەوە ١٨ کەس کوژران و زیاتر لە ٧٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی باب لە پارێزگای حەلەب کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دایە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە 18 کەس کوژراون و زیاتر لە 75 کەسی دیکەش برینداربون .
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە لە نزیک مزگەوتی عوسمان لە ناوەڕاستی شارۆچکەکەدا رویداووە و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.
تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک، بهرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە و هێزه ئهمنیهكانیش، لێكۆڵینهوهیان له ڕووداوەکە دهستپێكردووه.
لە دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، ناسەقامگیری رووی لەو ناوچانە کردووە و بووەنەتە مۆڵگەی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا.