شێخان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

  2020-10-06  | 
دهۆک
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە قەزای شێخان کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: هاتووچۆی دهۆک
 مازن شنگالی
لە قەزای شێخان-ی سەر بە پارێزگای دهۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی١٠ی٢٠٢٠، لەسەر ڕێگای نێوان قەزای شێخان - کۆمەڵگەی چڕە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسیک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.



ڕیکلام