وەزارەتی دارایی عێراق سبەینێ دەستبەداشکردنی موچە دەکات

  2020-10-06  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی ڕابردوو دەکرێت کە ماوەیەکە دواکەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، بەڕاسپاردەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلو دەکرێت و لەڕۆژانی داهاتووش بە تەواوی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرباری کەمبوونەوەی داهات، بەڵام بەگوێرەی یاسا پابەندن بە ئەرکەکانیانەوە، لەگەل پەرلەمانیش لە هاوکاری هەماهەنگیدان، لەپێناو دانانی چارەسەرێک بۆ کێشەی ئابوری و دارایی ئێستا.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، فشاری دارایی لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت، بە تایبەت کە سەرچاوەی داهاتی سەرەکی وڵات نەوتە، کە لە ئێستادا نرخەکەی نزمبووەتەوە و کۆرۆناش کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.

پێشتر لێپرسراوانی حکومەتی عێراق ڕایانگەیاندبوو، تا موچەی فەرمانبەرانی خۆیان دابەش نەکەن، ٣٢٠ ملیار دینارەکەی تایبەت بە موچەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە ناکەن. 



ڕیکلام