لە شاری دهۆک 391 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە ئەوەش بەرزترین ژمارەیە کە تائێستا تۆمارکرابێت.
تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە تا ئێستا 5961 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.
هەروەها لە ئێستادا 7784 توشبوو لە شارەکە لە ژێر چارەسەردان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 14 هەزار و 40 کەس لە سنوری دهۆک توشی کۆرۆنا بوون.
لەو ژمارەیەش 295 کەس لە سنوری پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوە.