پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە لەرێگەی سناپ چاتەوە هەڕەشەیان لە مێرمنداڵێک کردوەو پارەیان لێ وەرگرتووە.
پۆلیس
ئاشکرایکردوە، ئەو مێردمنداڵە سکاڵای تۆمارکردوە کە ئەو دووکەسە هەڕەشەیان لێکردوە
و پارەیان لێ وەرگرتووە.
پۆلیسی
سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بنکەی
پۆلیسی رزگاری ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکردوە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو پارەیەدا
کە لەو نەوجەوانەیان سەندوە.
پۆلیس
ئاماژەی بەوەکردوە تۆمەتبارەکان یەکێکیان تەمەنی 19 ساڵە و ئەوەی دیکە تەمەنی 14
ساڵە و بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەبڕیاری دادوەر
ڕاگیراون.