ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق ڕایانگەیاند هەندێکجار بە بیانوی نەگونجار رێگری لە گەیشتنی هاوکاری تەندروستی دەکرێت لە عێراقەوە بۆ سلێمانی.
هەریەکە لە رێبوار کەریم و یوسف محەمەد و رێزان شێخ دلێر و موسەننا ئەمین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاندوە رێژەی گیان لەدەستدان لە شاری سلێمانی گەیشتۆتە پلەی یەکەمی عێراق و تەنانەت لە پێش بەغدادیشەوەیە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە كهمتهرخهمیی دهسەڵات له ههرێمی كوردستان چ لە كهرتی تهندروستی بەتایبەتی و ژیان و گوزهرانی هاوونیشتیمانان و دابین كردنی قوتی رۆژانهیان بەگشتی، هۆكاری سهرهكی تهشهنهسهندنی پهتای كۆرۆنایه له پارێزگای سلێمانی.
ئەو ژمارە پەرلەمانتارە دەشڵێن ئەوان لە پەیوەندیدان لەگەڵ پارێزگار و دەزگا تەندروستییەکان بۆ زانینی هۆکاری بەرزبونەوەی ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا هەوڵدەدەن لە رێگەی حکومەتی فیدراڵەوە چارەسەری بەشێک لە کەموکورتییەکان بکەن بۆ رزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیان.
هەروەها داوایان لە پەرلەمانتارانی کوردستان و داواکاری گشتی کردوە بەدواداچونی ورد بۆ کەموکورتییەکانی کەرتی تەندروستی بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکان، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەکەمی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا دێت، پارێزگاری شارەکەش هۆکارێکی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە ئامارەکان ناشاردرێنەوە بۆیە وا زۆرە.