ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی لەسەر خشتەی مانگانەی موچە بڵاوکردەوە

  2020-10-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی موچە کرا لەگەڵ خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی مانگانەی ناردنی 320 ملیارەکە لەلایەن بەغداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبونەوەکەدا لەبەر رۆشنایی خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستەدارییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپارد رێکاری کارگێڕی و دارایی پێویست بگرێتە بەر.

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕاپۆرتی سێ مانگی یەکەمی کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو.

لە ڕاپۆرتەکدا بڕیار و پەیڕەو و رێنمایی و هەنگاوەکانی جێبجێکردنی یاسای چاکسازیی رونکراوەتەوە لەگەڵ خستنەڕووی پلانی حکومەت، بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی جێبەجێکردنی بەشەکانی تری یاسای چاکسازی.

دواتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە ئایندەیەکی نزیکدا  ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات.


ڕیکلام