وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٠٣١ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٥٢٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٩ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرە و داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا گەیشتووەتە لە ٨٢.١%.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراقدا بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٣٩٤هەزار وو ٥٦٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٢٣ هەزار و ٨١٥ کەس چاکبوونەتەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەش کە تا ئێسا لەعێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٩٨٦٣ کەس.