ئەمریکا گەمارۆی بەسەر ١٨ بانکی ئێرانیدا سەپاند

  2020-10-08  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای نوێی سەپاند بەسەر کەرتی دارایی ئێران و ١٨ بانکی ئەو وڵاتە گەمارۆکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە.

ستیڤن مەنوشن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو بانکانەی کە گەمارۆکان دەیانگرێتەوە، پابەندبوونی ئەمریکایە بەوەی کە ڕێگری بکات لە گەشتی دۆلاری ئەمریکی بە شێوەیەکی ناردوست بەدەستی ئێران.

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوشوێنەکانی ئەمڕۆ ڕێگە دەدات بە مامەڵە مرۆێیەکان بۆ کۆمەک و یارمەتیدانی گەلی ئێران.

ڕوونیشیکردووەتەوە، گەمارۆکان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئیران کۆمەککردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان ڕادەگرێت و سنورێک بۆ پڕۆگرامە ئەتۆمییەکانی دادەنێت.

بەگوێرەی گەمارۆکان دامەزراوە داراییە بیانییەکانیش هەمان سزا دەیانگرێتەوە، ئەگەر بێتوو مامەڵە بکەن لەگەل ئەو بانکانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانگی ڕ ابردوو تاک لایەنە سەرجەمە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، کە پێشتر بەهۆی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە لەگەڵ زلهێزەکان سوککرابوون.



ڕیکلام