ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کوشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕ بڵاوکردەوە

  2020-10-08  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کورستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کوشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، غازی ساڵح ئالیخان هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، دەشڵێت، ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە باجی تاوانەکەیان دەدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە 2020/10/8 کاتژمێر 5:30، غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا کە ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو".

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کورستان ڕاشیگەیاندووە، ئێمە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەڤاڵانی دەکەین، بە دڵنیاییەوە تاوانباران باجی ئەم تاوانەی خۆیان دەدەن .

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی١٠ی٢٠٢٠، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە و لە بەردەم ماڵەکەی خۆی، دەستڕێژی گوللە لە غازی ساڵح ئالیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕ کرا و کوژرا .



ڕیکلام