بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا

  2020-10-09  | 
هەولێر
د. زوهەیر کەریم حەوێز، پزیشکی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم
فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
د. زوهەیر کەریم حەوێز، پزیشکی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی، بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "د. زوهەیر کەریم حەوێز پزیشکی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتمان، بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێCOVD19 كۆچی دواییکرد."

لەو بارەیەوە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم وێڕای ناردنی پەیامی سەرەخۆشی رایگەیاند، "خوالێخۆشبو خزمەتێکی زۆری بواری پسپۆڕی و پڕۆژەکانی دڵنیایی جۆری و بواری کارگێڕی کردووە، لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕۆڵی زانستی بەرچاوی هەبوو بۆ دڵنیایی جۆری لە بواری خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی."



ڕیکلام