بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ناوەندەکانی خوێندن بە رووی خوێندکارانی پۆلەکانی یەک و دوو سەرەتایی کرانەوە، بەڵام تەنیا لە بەشێک لە قوتابخانەکانی هەولێر و دهۆک دەوام دەستپێکرد.
پەیامنێری ژیان ڕایگەیاند لە شاری سلێمانی زۆرینەی قوتابخانەکان بایکۆتی دەوامیان کردوە و ژمارەیەکی زۆر کەسوکاری قوتابی منداڵەکانیان هێناوە بۆ دەوام بەڵام بەهۆی نەکردنەوەی قوتابخانەکان گەڕاونەتەوە.
هاوکات پەیامنێری ژیان لە شاری هەولێر ڕایگەیاند بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی شارەکە کراونەتەوە و قوتابیانی پۆلەکانی یەک و دوو دەستیان بە دەوام کردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلەکانی سێی بنەڕەتی هەتا یانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت.
دوێنیش ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە بەیانامەیەکدا بایکۆتکردنی ناوەندەکانی خوێندن و سیستەمی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
لە 27 ی مانگی رابردووش دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بۆ قۆناغی دوانزەی ئامادەیی کرایەوە بەڵام بەهەمانشێوە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری بایکۆت کرا.