ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی زانكۆلاین كاراكرا و قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: زانكۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ قوتابیان بەردەست دەبێت، خوێندكاران پێویستە بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەر وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر لە خوێندنگەكانیان وەریانگرتووەتەوە، فۆڕمی وەرگرتن پڕبكەنەوە.
وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، وەرگرتنی خوێنكاران بە هەر سێ سیستەمی خوێندنی گشتی، پارالێڵ، ئێواران، لە زانكۆ حكومییەكان بریتییە لە 54 هەزار و 537 كورسی خوێندن.