ئەمڕۆ لە سلێمانی چوار کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2020-10-10  | 
سلێمانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی چوار کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لە سلێمانی تەنها چوار کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارەکەش دەڵێت، دڵنیابن بە پابەندبوونی ڕێنماییەکانی تاکپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان، دۆخەکە باشتر دەبێت.

د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٨ نەخۆشی کۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ١٩٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە ٤١ کەسیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ سێ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئاسا و توشبوویەکیش لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئاماری ڕۆژانەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رووی لە بەرزبوونەوە کردبوو و بەرپرسانی تەندروستی شارەکەش هۆشداریان لە خراپتربوونی دۆخەکەدا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند،  دڵنیابن بە پابەندبوونی ڕێنماییەکانی تاکپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان، دۆخەکە باشتر دەبێت.



ڕیکلام