نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهان

  2020-10-11  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 42 دۆلار و 80 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40 دۆلار و 50  سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە لەمڕۆدا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەی چەند سەنتێك بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی هەواڵی تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا بڵاوبوویەوە بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزینێكی خێرا كرد، لەگەڵ بڵابونەوەی جێگیری تەندروستی سەرۆكی ئەمریكاش نرخەكە رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە. 


ڕیکلام