ئافرەتێك بە تۆمەتی كوشتنی پیاوێك دەستگیرکرا

  2020-10-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوان ژنێکیان بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک دەستگیرکردوە.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندوە تاوانەکە لە گەڕەکی مستەوفی ڕویداوە، کاتێک هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکراون بە بونی تەرمێک لە گۆڕستانی ئیمام محەمەد دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

پۆلیس ڕاشیگەیاندوە کوژراوەکە ناوی(سامان)ە و دوای لێكۆڵینەوە ئافرەتێک بە تۆمەتی کوشتنەکە دەستگیرکرا و دانی بە تاوانەکەیاندا ناوە وبەپێی مادەی 406 پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.


ڕیکلام