پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکان دەستپێکرد

  2020-10-11  | 
هەولێر
پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکان دەستپێکرد
فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکان دەستپێکرد کە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە تێکڕای ترافیکلایت و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکانیان دەستپێكرد و ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەریان دەستگیركرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتیان .

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیاردەی دەرۆزەكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕبكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، هەموو دەرۆزەکەرەکان بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون.



ڕیکلام