فەرماندەیەکی مەیدانی داعش لە کەرکوک دەستگیر گرا

  2020-10-11  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیر کردنی فەرماندەیەکی مەیدانی داعشیان لەگەڕەکێکی شاری کەرکوک ڕاگەیاند،

محەمەد جەواد یەکێک لەفەرماندەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەکەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند "ئەو تیرۆریستەی داعش کە دەستگیرکراوە بەمادەی چواری تیرۆر داواکراوبووە وئەمڕۆ هێزەکانمان لەپڕۆسەیەکی ئەمنی خێرادا توانیمان تیرۆریست (ا_ح_ع) دەستگیر بکەین کە نازناوی ئەبو قەیسەڕی لەخۆی ناوە لەگەڕەکی فەیلەق ( کوردستان) لەشارەکە".

وتیشی "ئەو تیرۆریستە ژمارەیەک ئەرک ولێپرسراوێتی لەناو ڕێکخراوی‌ داعش وەرگرتووە وەک لێپرسراوی دارایی وموفتی شەرعی قۆڵی عەباسی وقۆڵی ناحیەی تازە، وفەرماندەی هەواڵگری قۆڵی کەرکوکبووە لەپاش ئازاد کردنی حەویجە".

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای کەرکوک و قەزای حەوجە و پارێزگای دیالە چالاکیان دەستپێکردووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو چەکدارانەش ناوبەناو سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و دژەتیرۆر ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن.



ڕیکلام