سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێم و سەرۆکایەتی کۆمار ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارايى و ئه‌منى و ته‌ندروستييه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتيوانيى هه‌رێمیان بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تی عێراق دووپات كرده‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکە ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقىان تاوتوێ كردوەو پشتيوانيى خۆیان بۆ زه‌مينه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى.
هەروەها ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژيان له‌و ناوچانه .
هاوکات بەشداربوانی کۆبونەوەکە پشتگيريى خۆىان بۆ دوايين ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕينى ديموگرافىان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕه‌تكرده‌وه و داواى كرد حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ميكانيزمى ئارامى و ئاسايشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێم كرا و كۆبوونه‌وه پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى يه‌كجاره‌كيى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌يه‌ك كه تيايدا ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن.
دواتر دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان خرایە بەر باس و باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه وه‌ك هه‌موو جيهان له ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانييه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تايبه‌تى كێشه و قه‌يرانى دارايى.
كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى به‌رژوه‌ندييه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، پێويسته سه‌رجه‌م لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانايان يه‌ك بخه‌ن و يه‌كرێز و يه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستياره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه.
بەشداربوانی كۆبوونه‌وه‌کە شه‌هيدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسايش غازى ساڵخ ئاليخانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زار كرد