تەندروستی عێراق: 3107 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-10-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١٠٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٠ کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٣٨٩٣ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووە ٨٣.٩% تووشبوان.

لەوەتەی پەتای کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، تا ئیستا ٤٠٥ هەزار و ٤٣٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٤٠ هەزار و ٥٠ کەس چاکبوونەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەش کە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٩٩١٢ کەس.



ڕیکلام