23 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، كاتی ئەوە هاتووە متمانە لە حکومەتی هەرێم بسێندرێتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
راگەیاندراوی 23 پەرلەمانتار بۆ رایگشتیی كوردستان:
ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، كە پاڵپشت بە مادەی (69) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر واژۆمان كۆكردبوەوە بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، دەمانەوێت بۆ رایگشتیی كوردستان-ی دوپاتبكەینەوە :
١-هاتنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لە هەفتەی رابردودا بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبوە و ئێمە سورین لەسەر داخوازییە پەیڕەوییەكەمان بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا ئەو بەرێزانە بۆ مەبەستی "پرساندن" بێنە پەرلەمان .
٢-چاوقایمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بێ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی پێنج مانگی تەواوی موچەخۆران رادەگرن، كە نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری موچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەكات، تاوانێكی گەورەیە و دەچێتە سەر خەرمانی پێشێلكارییە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم كابینە حكومەتییە، كە بەرانبەر بە موچەخۆرانی راستەقینەی كوردستان كردویەتی .
٣-ئەگەر پێشتر هەندێ سوكە ئومێدێكیان بەم حكومەتە و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبوبێت، ئیتر لەدوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی موچەخۆران و درێژەدانیش بە ناشەفافییەتی نەوت و سەرجەمی داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەمو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتوە لە پەرلەمان دا، متمانەی لێبسەنرێتەوە .
٤-داواكارین لەسەرجەمی پەرلەمانتاران، لە پرساندنی بەرپرسانی باڵای ئەم كابینە حكومەتییەدا هاوكارمان بن و بەرژەوەندیی گشتیی بخەنە سەروی بەرژەوەندیی و ئەجێندای تەسكی حزبییەوە .
ئیمزاكان :
١-عەبدولستار مەجید .
٢-شێركۆ جەودەت مستەفا .
٣-محێدین حەسەن یوسف
٤-كازم فاروق نامیق .
٥-مەم بورهان قانع .
٦-دیاری ئەنوەر حمەرەحیم .
٧- سەرچنار ئەحمەد مەحمود .
٨-مژدە مەحمود محەمەد .
٩-سیپان سالم حسێن ئامێدی .
١٠-هەلز ئەحمەد محەمەد .
١١-ئەبوبەكر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
١٢-د. هەورامان گەچێنەیی .
١٣-كاوە عەبدولقادر حەسەن .
١٤-شایان كاكە صالح .
١٥-شیرین ئەمین عەبدولعەزیز .
١٦سیروان فەرەج محەمەد (بابان).
١٧-عوسمان عەلی سمایل .
١٨- عومەر گوڵپی .
١٩-عەلی حمەصالح تەها .
٢٠- بەدریە ئیسماعیل مەحمود .
٢١-روپاك ئەحمەد رەحمان .
٢٢- موسلیم عەبدولڵا رەسوڵ .
٢٣-د. ئیسماعیل تەها سگیری .
12/ 10/ 2020