مەلا مەزهەر خۆراسانی، پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی حاجی ئەحمەد ئەمین نانەوا لە گەڕەكی حەسارۆك لە شاری هەولێر بە(تۆڕی هەواڵی ژیان) وت: ئەمڕۆ لە لەلایەن حكومەت و وەزارەتی ئەوقاف بانگكراوە و پێی راگەیەندراوە لە مزگەوت وتاردان دوورخراوەتەوە.
ئەو مەلایە وتیشی، دوورخستنەوەكەی بەبیانووی ئەوەیە كە مزگەوتەكەی بچووكە. هاوكات پەڕەی كەناڵی سروشت كە كەناڵی ئەو مامۆستا ئاینیەیە رایگەیاندووە مەلا مەزهەر بە هۆكاری دواین وتاری هەینی دوورخراوەتەوە.
لە كۆتا وتاری هەینیدا ئەو مەلایە باس لەوە دەكات خەڵكی لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆرشەكۆمەڵایەتیەكان زۆر باسی 400 ملیارەكەیان كرد، بەڵام لە راستیدا ماوەی 28 ساڵە داهاتی ئەم وڵاتە فەرهود دەكرێت كەس باسی نەكردووە.